ئێران چاوەڕێی سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ تاران دەكات

عیراق

13/11/2018‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە ئێرانییەكان، دەسەڵاتی وڵاتەكەیان چاوەڕێی سەردانی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بۆ تاران دەكەن.

پێگەی “تابناك”ی ئێرانی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، كە بەرهەم ساڵح رازی بووە بەسەردانی بۆ تاران بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆببێتەوە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، بەرهەم ساڵح جگە لەخۆی، شاندێكی حكومەتی عێراقیش لەگەڵ خۆی دەبات بۆ تاران، كە لەچەند وەزیرێكی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی پێكدێن‌و لەناویشیاندا محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە هەیە.

چەند رۆژێك پێش ئێستا ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بەفەرمی بەرهەم ساڵحی بانگێشت كرد، بۆ ئەوەی سەردانی تاران بكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆببێتەوە.

لەسەرەتای ئەم هەفتەش بەرهەم ساڵح سەردانی چەند وڵاتێكی كەنداوی عەرەبی كرد، لەوانەش كوێت‌و ئیمارات، كە شەوی رابردوو گەڕایەوە شاری بەغداو رەنگە هەفتەی داهاتووش سەردانەكەی تارانی ئەنجامبدات.

هـ ـ ح