بۆڵتۆن هەڕەشە دەكات.. ئەمریكا بەگەمارۆی نوێ‌ ئێران شۆك دەكات

جیهان

13/11/2018‌ 2154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران لەژێر فشارێكی راستەقینەیەو واشنتۆنیش فشاری زیاتری دەخاتە سەر.

جۆن بۆڵتۆن راشیگەیاند، دەیانەوێت لەرێگەی فشارو گەمارۆكانەوە هەناردەی نەوتی ئێران رابگرن‌و جەختیشیكردەوە، گەمارۆی زیاتر دەخەنە سەر تاران.

ئەمە لەكاتێكدایە ئێران لەمانگی هەشتی رابردووەوە دوو قۆناغی گەمارۆی بۆ سەر ئێران راگەیاندووە، كە بەو هۆیەوە فشاری زۆر كەوتووەتە سەر ئەو وڵاتە.

ئەگەر بێت‌و ئەمریكا گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر ئێران، ئەوە بەدڵنیایی دەسەڵاتی تاران تووشی قەیرانی گەورەتر دەبێت، كە بەهۆی گەمارۆكانی پێشووەوە ئێستا لەقەیرانێكی دارایی گەورەدایە.

هـ ـ ح