زەریف باس لەهەوڵەكانی سعودییە بۆ كوشتنی سلێمانی دەكات

جیهان

13/11/2018‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەهەوڵەكانی سعودییە بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی كرد.

محەمەد جەواد زەریف لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە زانیاری ئەوەیان هەیە، سعودییە هەوڵی هەبووە بۆ كوشتنی بەرپرسانی باڵای ئێران لەناویشیاندا، قاسم سلێمانی هەبووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، سعودییە بەهاوكاریكردنی گروپە نەیارەكانی ئێران بەرنامەی كوشتنی بەرپرسانی ئێرانی هەبووەو ئێستاش لەسەر ئەو بەرنامانە بەردەوامە.

زەریف جەختیكردووەتەوە، كە نابێت سعودییە لەو بەرنامانەی بەرانبەر ئێران بەردەوام بێت، چونكە ئەوە زیانی گەورە بەخۆی دەگەیەنێت‌و تارانیش لەو بارەوە كاردانەوەی توندی دەبێت.

هـ ـ ح