یەكەم ئەفسەری ژنی جێبەجێكار بۆ كەشتی ئەتۆمی ئەمەریكی

جیهان

13/11/2018‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شار پرێس: حلمی رەسول رەزا
ئیمی باورنشمیت لە سوپای ئەمەریكی بە یەكەم ژن دادەنرێت لەمێژووی چەكی دەریایی بە سیفەتی لێپرسراو لە كەشتی جەنگی ئەتۆمیدا. 

ناوبراو پلەی دووەمی هەیە لە زنجیرەی سەركردایەتی كەشتی فڕۆكە هەڵگردا "یو ئێس ئێس ئەبراهام لنكۆلن"، یەكێك لەو یازدە فڕۆكە هەڵگرەی لە سەرتاسەری جیهاندا هەن.

 ئیمی باورنشمیت سەرپەرشتی پرۆسەی رۆژانە دەكات لەفرۆكە هەڵگرەكەدا، كە لە شارێكی گەورە دەچێت و پێنج هەزار كەس لەخۆ دەگرێت، رووبەرەكەی نزیكەی 18 هەزار مەتری چوار گۆشەیە. 

لەكەشێكدا بە ئەنجامدانی یەك هەڵە مەسەلەی ژیان و مردن دێنێتە گۆڕێ، ناوبراو بە شێوەیەكی رۆتینی وردبینی لە سیستەمی كەشتیەكەدا دەكات، لەوانەش سیستەمی رۆكێتەكان.

باورنشمیت لە لێدوانێكیدا بۆ تۆری "سی ئێن ئێن" دەڵێت: هیوای وایە سەركردەو چاودێرێكی باش بێت لەسەر ئەو پیاوو ژنانەی لە ژێر دەستیدا كار دەكەن". 

پیدەچێ ناوبراو ساڵی داهاتو كارێكی نوێ لە ئەستۆ بگرێت و لە میانەیدا ببێتە یەكەم ژن كە سەركردایەتی كەشتی هەڵگری فرۆكە بكات.

باورنشمیت دەرچووی ئەكادیمیای دەریایی ئەمەریكیە بۆ ساڵی 1994، و پسپۆرە لە زانستی ئەندازەی زەریاكان، لە ساڵی 1996 وەك لێخوڕی فرۆكە دامەزراوە و كاركردنی لە كەشتی فرۆكە هەڵگردا دەگەڕێتەوە بۆ سالی 2016.

سەرچاوە: الحرە