شارپرێس:
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزه‌ی ئەتۆمی ڕایگه‌یاند، ئێران پابه‌نده به‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا.
ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشكرایكرد، " ئێران هه‌ڵگرتنی یۆرانیۆمی
پیتێنراوی بەڕێژەی نزم لە‌ئاستێکی ڕێگەپێدراودا ڕاگرتووە، ڕێژه‌كه‌ی به‌رز نه‌كردوه‌ته‌وه".
كشانه‌وه‌ی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی له‌كاتێكدا بوو، کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتەکانی پێشووی خۆیدا پابەندبوونی ئێرانی بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی پشتڕاست کردبوه‌ەوە.
ئاژانسی ڕویتەرز لە دەقی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمیدا ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، "هیچ ئاماژەیەک بوونی نییە کە ئەوە دەربخات هاوکاریکردنی ئێران یان ڕەفتارکردنی ئێران لە پێنجی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه گۆڕابێت یان هاوکارییەکانی ڕاگرتبێت".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئاوی قورسی ئێران کە لە ڕۆژی سێی نۆڤه‌مبه‌ر پێوراوە لە ئاستی ڕێگەپێدراو بەپێی ڕێکەوتنی ئەتۆمیی بووە.
ڕ . ج