شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، هه‌موو شتێك له‌تۆپی پێدا قابیلی ڕوودانه، بۆیه نازانین له‌داهاتوودا چی بۆ یانه‌كه‌یان دێته پێشه‌وه.
له‌پاش بردنه‌وه‌ی یاریی دێربی له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، له گێمی یه‌كه‌مدا ئاستی یانه‌كه‌ی باش نه‌بووه، جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و نه‌بووه.
به‌وته‌ی گواردیۆلا، له‌پاش ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی یه‌كه‌م گۆڵی تۆماركرد، توانییان ئاستیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌و یارییه‌كه به‌سودی خۆیان به‌كۆتا بگه‌یه‌نن.
ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌ر سیتی وتیشی، ئێستا مانگی نۆڤه‌مبه‌ره، بۆیه هێشتا نابێت دڵنیایی ته‌واو وه‌رگرین، چونكه هه‌وو شت قابیلی گۆڕانه.
ڕ . ج