شارپرێس:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، به‌ئاگاداریی شازاده‌ی جێنشینی سعودییه، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته پلانی كوشتنی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی نێوخۆیی‌و نه‌یاری سعودییه‌ی داوه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، له‌مانگی ئاداری ساڵی ساڵی 2017 ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودییه به ئاماده‌بوونی لیوا ئه‌حمه‌د عه‌سیری گه‌وره ڕاوێژكاری محه‌مه‌ده بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی سعودییه، پلانی بۆ كوشتنی چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی وڵاتان له‌نێویاندا قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس داناوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودییه بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری بۆ كوشتنی ئه‌و كه‌سانه داناوه، كه ناوه‌كانیان له‌نێو لیستی ده‌زگای هه‌واڵگریدایه، بۆ دابینكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش پشت به حكومه‌تی وڵاته‌كه‌و سه‌رمایه‌داران به‌ستراوه.
جۆرج نادر سه‌رمایه‌داری لوبنانی-ئه‌مریكی كه كه‌سێكی نزیكه له محه‌مه‌د بن سه‌لمان، پلانی سعودییه‌كانی داوه به كۆشكی سپی ئه‌مریكا.
نیویۆرك تایمز پێشی وایه، هه‌مان ئه‌و تیمه پلانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعودییان داڕشتووه‌و جێبه‌جێكردوه.
ڕ . ج