جۆن بۆڵتۆن: سەرۆك ترەمپ ئامادەیە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ كیم جۆنگ ئون

جیهان

13/11/2018‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك ئەمەریكا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا كۆبوونەوەكەی 10 وڵاتەكەی ئەندام لە ئاسیان كە لە سینگاپور بەڕێوەدەچێت لەم هەفتەیەدا لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووساندا، ئەمەریكا و چین ئەندام نین لە ئاسیاندا بەڵام هاوبەشی دەرەكی وڵاتانی ئەندامن لە ئاسیاندا.

ئاماژەی بەوەكرد، ئەمەریكا لەگەڵ ئەو هەنگاوە تاكلایەنە سەربازییانەدا نیە كە چین ئەنجامی دەدات لە دەریای باشووری چیندا و وتی، ئەركەكانی ئەمەریكا لەو دەریا جێ ناكۆكیی لەسەرەدا زیادی كردووە.

جۆن بۆڵتۆن راشیگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك ئەمەریكا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور.

ئەو لێدوانەی بۆڵتۆن دوای ئەو هەواڵانە هات كە بە وردی باس لە شوێنی موشەكەكانی كۆریای باكوور دەكەن كە كاری وەرشەییان تێدا دەكرێت.
ه.م