شارپرێس:
فێرناندۆ فیلیسیڤیچ، بەڕێوەبەری كارەكانی ئالێكیس سانچێزی یاریزانی چیلی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی سانچێز و ریال مەدرید بگەیەنێتە رێككەوتن.
پرۆگرامی بەناوبانگی تیڤی ئیسپانیا بڵاویكردەوە، فێرناندۆ فیلیسیڤیچ، بەڕێوەبەری كارەكانی سانچێز پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كردووە و خواستی پەیوەندیكردنی سانچێزی گەیاندووەتە بەرپرسانی مەدرید.
بەپێی زانیارییەكان بەرپرسانی ئیدارەی یانەی ریال مەدرید لەو داوایەی بەڕێوەبەری كارەكانی ئالێكیس سانچێز دەكۆڵێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت سانچێز دیارترین یاریزانی گواستنەوەی زستانە بێت كە بگوازرێتەوە مەدرید.
ه.م