بۆ شەشەم جار "بووكەشوشە بكوژەكە" دەگەڕێتەوە

هەمەڕەنگ

13/11/2018‌ 856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە وەرزێكی نوێی فیلمی "بووكەشوشە بكوژەكە" بەرهەمدەهێنرێت، و لە ساڵی ئایندەدا نمایشبكرێت.

فیلمی  Child's Play یەكێكە لە فیلمە جیهانییە ترسناكەكان، و لە ماوەی رابردوودا شەش جاری دیكە بەرهەمهێندراوە و یەكەمجاریش لە ساڵی 1988 بەرهەمهێنرا و بووە پڕ بینەرترین فیلم.

فیلمەكە باس لە بووكێكی بكوژ دەكات و لە ئاستی جیهاندا بینەرێكی زۆری هەیە و بڕیارە لە 21ی مانگی شەشی ساڵی 2019 نمایش بكرێت.
ه.م