حكومەتی ئەڵمانیا لەبارەی پەنابەرانی سوورییەوە بڕیاردەدات

جیهان

13/11/2018‌ 901 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای زیاتر لە حەوت ساڵ لە بەردەوامبوونی شەڕ و پێكدادان لە ناوخۆی سوریادا هێشتا شەڕ بەردەوامە و ئارامی نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو وەڵاتە، حكومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا گەڕانەوەی پەنابەرانی خەلكی سووریای خستووەتە بەرباس.

حكومەت ئەڵمانیا دوای راپۆرتی وەزارەتی كاروباری دەرەوە كە لە كۆتایی مانگی داهاتوودا ئامادەدەكرێت، لەسەر چارەنووسی پەنابەران بڕیاردەدات.

لە راگەیەندراوێكی حكومەت فیدراڵی ئەڵمانیادا هاتووە، "پێمان وایە لە هەندێك لە ناوچەكانی سوریادا ئارامی و ئاسایش پێكهاتوە، بەوەش ئێمەش دەتوانین پەنابەران بگەڕێنینەوە".

هاوكات رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا نووسیویەتی، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا تا كۆتایی مانگی تەشرینی دووەم لەسەر دۆخی سووریا سووریا ئامادە دەكرێت. 

دەولەتی ئەڵمانیا دوای شەڕی سووریا، لە ساڵی 2012 بڕیاری دابوو كە پەنابەران نەگەڕێنێتەوە بۆ سووریا. 

ڕۆژنامە بیڵدی ئەڵمانی بڕیارە كۆنەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیان بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، سوریا باڵیۆزخانەی ئەڵمانیای داخستووە و ئەمە ئاستەنگی بۆ گەڕانەوەی پەنابەران دروست دەكات.
ه.م