داوا دەكرێت پارێزبەندی لە سەر بوڵدان و سێ پەرلەمانتاری دیكەی هەدەپە هەڵبگیردرێت

کوردستان

13/11/2018‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكایەتی داواكاری كۆماری ئەنقەرە داوا دەكات پارێزبەندی لەسەر پەروین بوڵدان، پەرلەمانتار و هاوسەرۆکی هەدەپەو سێ پەرلەمانتاری دیکی ئەو پارتە هەڵبگیردرێت، بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەكردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی".

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، سەرۆكایەتی داواكاری كۆماری ئەنقەرە بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەكردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" داواكاری لەسەر هەریەك لە پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە، و سێ پەرلەمانتاری هەدەپە ئامادە كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارەكەی سەرۆكایەتی داواكاری كۆماری ئەنقەرە بەهۆی وتەكانی پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە لە گۆڕەپانی كۆماری لە سێرت لە رێكەوتی 21ی حوزەیرانی 2018 ەوەیە.

سەرۆكایەتی داواكاری كۆماری ئەنقەرە بەمەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر هەریەكە لە پەروین بوڵدان سێ پەرلەمانتاری دیكەی هەدەپە داواكاری ئاڕاستەی پەرلەمانی توركیا كردووە.
ه.م