شارپرێس:
كاروانی ئوتومبیله‌كانی
پارێزگاری كه‌ركوك له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك – به‌غدا توشی روداوی هاتوچۆ ده‌بێت‌و
له‌ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداو دو پاسه‌وانی دیكه‌ی
بریندار بون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی
له‌پارێزگای كه‌ركوك به سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندوه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،
له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك – به‌غدا كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی راكان جبوری،
پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت توشی روداوی هاتوچۆ بوه‌و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێك
له‌پاسه‌وانه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداو دو پاسه‌وانی دیكه‌ی برینداربون".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییەکە ئاماژه‌ی بەوەشداوە "به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت
گیانیله‌ده‌ستداوه‌و دو پاسه‌وانی دیكه‌شی برینداربون".
بەپێی زانیارییەکانیش روداوه‌كه له‌كاتێكدابووه "كه راكان سه‌عید جبوری ویستویه‌تی بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك بچێته به‌غداو له‌رێگای
نێوان كه‌ركوك – به‌غدا، یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كانی توشی ئه‌و روداوه‌بووه".
هـ ـ ر