شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایدەگەێنێت "له‌دو
رۆژی داهاتودا پاره ره‌وانه‌ی نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن ده‌كرێت".
رزگاری حاجی حه‌مه جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،
رایگه‌یاندوە" ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌نی عێراق بڕیاریدا به‌كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن"..
رزگاری حاجی حه‌مه ئاماژەی بەوەشداوە "كۆمسیۆن بڕیاریداوه له‌دو
رۆژی داهاتودا پاره ره‌وانه‌ی سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی خۆی بكات بۆئه‌وه‌ی
پاره‌ی ٢٥٠ هه‌زار كارمه‌ندی رۆژی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق
بدرێت"..
جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئەوەشی وتوە
"لە‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی خۆیان سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنیش ده‌ستبه‌كاربونه‌ته‌وه".
هـ ـ ر