شەهبا.. سێ کەس بەهۆی پاشماوەی بۆمبە چێندراوەکانی داعش بونە قوربانی

جیهان

13/11/2018‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە هەرێمی شەهبای کە لەژێر دەستی سوپای تورکیایە لەباکوری سوریا بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکەوە ٣ کەس بریندار بوون.

 

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە ناوچەى ئەحرەس-ى سەر بە هەرێمى شەهبا، باکورى سوریا بۆمبێکى چێندراوى چەکدارانى داعش تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە سێ هاوڵاتى بریندار بوون".

ئاژانسی هاوار نیوز ئاماژەی بەوەشدوە "ئەو بۆمبەى، کە تەقیوەتە و بووەتە هۆى بریندار بوونى سێ هاوڵاتى بە ناوەکانى عەبدۆ بەکر، تەمەن هەشت ساڵ، میڤان،  تەمەن ١٠ ساڵ، یوسف خەلیل، تەمەن ٢٤ ساڵ، هەرسێ هاوڵاتییەکە ڕەوانەى نەخۆشخانەکراون و بەپێى زانیارییەکان دۆخى تەندروستییان باشە و مەترسى لەسەر ژیانیان نەماوە".

ئاژانسەکە ئەوەشی وتوە "بۆمبێکى زۆرى چێندراوى چەکدارانى داعش لە سنورى هەرێمى شەهبا-دا ماون، کە مەترسى لەسەر ژیانى هاوڵاتیانى شەهبا دروستکردووە".
هـ ـ ر