شارپرێس:
خه‌باتی
هاوبه‌شی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی، كه له لایه‌ن ٩ پارتی باكوری كوردستان دامه‌زرێنراوه،
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ئەنجامى خەباتى ئەو ماوەیەیان ڕاگەیەندرا.
ئەمڕۆ سێ‌شەممە
پلاتفۆڕمی زمانی كوردی، كه له پارتی دیموكراتی گه‌لان- هه‌ده‌په، پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان
- ده‌به‌په، پارتی ئازادی و سۆسیالیزم- ئۆسه‌په، پارتی دیموكراتی كوردستان –
باكوور- په‌ده‌كه-باكوور، پارتی دیموكراتی كوردستان - توركیا - په‌ده‌كه -
توركیا، پارتی سۆسیالیستی كوردستان - په‌سه‌كه، پارتی ئازادیی كوردستان - پاك،
پارتی ئازادی و مرۆڤ و حه‌ره‌كه‌تی ئازادی پێكهاتووه، ئەنجامى خەباتیان بۆ
کاراکردنى زمانى کوردى لە کۆنگرەیەکى ڕۆنامەنووسیدا، كه ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵه‌ی
ڕۆژنامه‌وانانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات، له ئامه‌د سازكرا، نوێنه‌رانی هه‌ر نۆ پارته
كوردییه‌كه و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د ڕه‌مزیه تۆوسن ئاماده بوون.
بایرام بۆزیه‌ل جێگری سه‌رۆكی
گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان - په‌سه‌كه، ئه‌نجامنامه‌كه‌ی
خوێنده‌وه و ڕایگەیاند "به‌شداربوانی خه‌باته‌كه پێشنیاز و بۆچوونی خۆیان پێشكه‌شی
پلاتفۆڕم كرد، خه‌باته‌كه‌مان فره‌ڕه‌نگ و پڕده‌نگ بوو، له بواری زمان و بابه‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به‌شداربوان بۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی
زمان سه‌رنجی خۆیان ده‌ربڕی و گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان كرد".
بایرام بۆزیه‌ل ئاماژەی بەوەشدا "ئه‌مه باش ده‌زانرێت و ئاشكرایه، كه زمانی مرۆڤیش مافێكی مرۆیی، جڤاكی و
سرووشتییه. په‌روه‌رده‌بوون به زمانی دایكیش هه‌روه‌ها مافێكی مرۆیی، جڤاكی و
سرووشتییه، مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن زۆر ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه په‌سه‌ند
كراون، له‌نێو به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا،
جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، په‌یمانه ئایینییه‌كان و قورئانی پیرۆزدا ئه‌م مافی
زمانه به‌ڕوونی باس كراوه".
له ئه‌نجامنامه‌كه‌دا
هاتووه "ئه‌مڕۆ له دونیادا هه‌ر نه‌ته‌وه، گرووپ و كه‌سایه‌تێك شانازی به
زمانی خۆی ده‌كات، به زمانی خۆی به‌رهه‌م ده‌ئافرێنێت شانۆ، گۆرانی، سینه‌ما، په‌روه‌رده،
وێژه، میدیا، لێكۆڵینه‌وه و خزمه‌تی ئایینی به زمانی دایك واتایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی
وه‌رده‌گرن، ئه‌م به‌رهه‌م و چالاكییانه ده‌بنه كولتووری نه‌ته‌وه‌یی و هاوبه‌شییه‌ك
له‌نێو مرۆڤه‌كاندا دروست ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می زمانی، ناسنامه و هه‌بوونی
مرۆڤه‌كانه، هه‌بوونی خودی نه‌ته‌وه‌كانیشه، كاتێك زمان له ده‌ستی مرۆڤه‌كان
چوو و مرۆڤ ئاسمیله بوو، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات نه‌ته‌وه‌بوونیش نامێنێت، ئه‌م
ڕاستییه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له به‌رده‌م كوردانی باكوور وه‌ستاوه، یان
ده‌بێت كوردان ده‌موده‌ست خاوه‌نداره‌تی له زمان و كولتووری خۆیان بكه‌ن، یانیش
ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر نامانه‌وێت ببینه بكوژی میلله‌تێكی
دێرین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، پێویسته خاوه‌نداره‌تی له زمانی كوردی بكه‌ین".
لە دریژەى
ئەنجامنامەکەدا باس لەوەکراوە "باش ده‌زانرێت، كه كوردان له توركیا وه‌ك هاوڵاتی باج ده‌ده‌نه
ده‌وڵه‌ت، سه‌ربازی بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌ركه‌كانی هاوڵاتیبوون جێبه‌جێ
ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشكرایه كه كورد چالاكانه به‌شداری له سیاسه‌ت،
ژیانی كولتووری و به‌رهه‌مهێناندا ده‌كات. ئه‌مڕۆ له توركیا زیاتر له ٢٥ ملیۆن
كورد هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا كورد نه‌بووه‌ته خاوه‌نی مافه كۆله‌كتیفه‌كان
و زمانی كوردی (كورمانجی و كرمانجكی)یش له فێرگه‌كان نه‌بووه‌ته زمانی په‌روه‌رده،
ئێمه داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین كه زمانی كوردی (كورمانجی، كرمانجكی) له
فێرگه‌كانی سه‌ره‌تایی تا زانكۆ ببێته زمانی په‌روه‌رده. چونكه ئه‌مه مافی هه‌موو
كوردانه و ته‌واوی كوردان به‌بێ جیاوازی له ئامێزده‌گرێت.
منداڵانی
كورد به زمانی بیانی په‌روه‌رده ده‌كرێن".
لەبەشیکی دیکەی ڕاگەیاندراکەدا ئەوەش باس کراوە "ئاشكرایه،
كه منداڵانی كورد ئه‌مڕۆ به زمانێكی بیانی په‌روه‌رده ده‌كرێن، هه‌رچه‌نده
زمانی توركی زمانی فه‌رمیش بێت، دیسانیش بۆ مندالانی كورد توركی زمانێكی بیانییه،
كوردان ده‌یانه‌وێت به زمانی دایكیی خۆیان بخوێنن، ئه‌مه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
مافێكی مرۆیی، جڤاكی و سرووشتییه، بۆ ئه‌وه‌ی مافی زمانی كوردی ئاسایی بكرێت و
ترس و ڕێگرییه‌كان له به‌رده‌م زمانی كورد لاببرێن، پێویسته زمانی كوردی له ته‌ك
زمانی توركی له شاره‌كانی كوردان ببێته زمانی فه‌رمی".
ئەو پارتە سیاسیانە ئەوەشیان وتوە "ئێمه وه‌ك
كورد داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، كه زمانی كوردی (كورمانجی و كرمانجكی) ببێته
زمانی په‌روه‌رده و زمانی فه‌رمی، هه‌ر وه‌ك چۆن داموده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له
كاتێكدا TRT Kurdîییان كرده‌وه،
هه‌روه‌ها له زانكۆكان به‌شی وێژه و زمانی كوردی‌یان كرده‌وه و ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای
كه‌موكوڕییه‌كان چالاكه و كوردی له فێرگه‌كان بووه‌ته وانه‌یه‌كی بژارده، له
هه‌مان كاتێدا پێویسته زمانی كوردی ببێته زمانی په‌روه‌رده و زمانی فه‌رمی له
قانوونی بنه‌ڕه‌تیدا بچه‌سپێت، ئه‌مه مافی هه‌موو كوردانه و پێویسته به‌زووترین
كات جێبه‌جێ بكرێت".
هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتوە "له لایه‌كی
دیكه‌وه پێویسته كوردانیش به‌وریاییه‌وه خاوه‌نداره‌تی له زمانی خۆیان بكه‌ن و
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك زمانی خۆیان بكه‌نه به‌شێك له ناسنامه‌یان، زمانی كوردی له‌نێو
كۆمه‌ڵگه‌ی كورداندا پێویسته ببێته زمانی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،
زمانی كوردی پێویسته له هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕۆژانه‌دا به‌كاربهێنرێت و قسه‌ی
پێبكرێت، كوردان پێویسته به زمانی خۆیان بازرگانی و سیاسه‌ت بكه‌ن و چالاكیی
كولتووری ساز بكه‌ن و كاری ڕۆشنبیری به كوردی بكه‌ن. خاوه‌نداره‌تی له كولتووری
خۆیان بكه‌ن، به‌ها بده‌ن به خه‌باتكارانی زمانی كوردی، كورد به كوردی قسه بكه‌ن
و به كوردی دانوستان بكه‌ن".
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە "له‌به‌ر ئه‌م
هۆكارانه، ئێمه وه‌ك پارتی و ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان ده‌ستمان به پلاتفۆڕمی
زمانی كوردی كرد، ئه‌م خه‌باته پێویسته له‌گه‌ڵ كات به‌رفره‌وان ببێت، ئێمه
ویستمان كه ئه‌م خه‌باته سه‌ره‌تا له دیاربه‌كر ده‌ستپێبكات و دواتریش له هه‌موو
شاره‌كانی كوردان و شاره ناوه‌ندییه‌كان، به هه‌مان ئامانج به‌رفره‌وانتر ببێت،
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه با له‌نێو كورداندا ببێته بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌لێر، بۆ ئه‌و
ئامانجه ئێمه له دیاربه‌كر خه‌باتێكی هاوبه‌شمان ساز كرد، له ئه‌مڕۆ به‌دواوه
پێویسته گه‌له‌كه‌مان، ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، ڕۆشنبیر، میدیا و پارته‌سیاسییه‌كان
هه‌موو پێكه‌وه خاوه‌نداره‌تی له‌م خه‌باته بكه‌ن، ئێمه وه‌ك كورد پێویسته پرسی
زمانی كوردی به‌وریایی بخه‌ینه ڕۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد".
سەرچاوە: ئاژانسی فورات نیوز
هـ ـ ر