عادل عه‌بدولمه‌هدی: بۆ پرسی نه‌وت لەگەڵ هەرێم دەگەینە ڕێککەوتن

عیراق

13/11/2018‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق ڕایدەگەێنێت "حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ كه‌ڵه‌‌كه‌بووه‌كانی رابردو".

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌وتاری هه‌فتانه‌یدا له‌شاری به‌غدا رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ كه‌ڵه‌‌كه‌بووه‌كانی رابردو، له‌گه‌ڵ هه‌رێم پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت تاوتوێده‌كه‌ین‌و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین".

عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژەی بەوەشداوە "نییه‌تێكی باش هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌نددا".

سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق ئەوەشی وتوە "له‌ئێستادا سنوره‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌و ره‌وشی ئه‌منی عیراق به‌گشتی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد سه‌قامگیری عیراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاو پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ پارێزراوه".

هـ ـ ر