داوا دەکرێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ غەززە کۆببێتەوە

جیهان

13/11/2018‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو وڵاتی ئەنجومەنی ئاسایش داوا دەکەن ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەیەک لە بارەی رووداوەکانی کەرتی غەزەی فەلەستین.

 

ھەردوو دەوڵەتی کوەیت و پۆلیڤیا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن کۆبوونەوەیەک لە بارەی رووداوەکانی کەرتی غەزەی فەلەستین و شەڕوپێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانی فەلەستین بکات.

ئەو داوایەی ئەو دوو وڵاتە، دوای دوو کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست ھات لە لایەن گروپە چەکدارەکانی فەلەستینەوە لەگەڵ ئیسرائیلدا بە چاودێری میسر.

لە لایەکیتریەوە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیریش داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد رێگە لە ھەڵگیرساندنی شەڕێکی نوێ لە کەرتی غەزەی فەلەستین بگرن".

هـ ـ ر