کۆتایی ئەم هەفتەیە گۆڕانکاری لە خولی ئینگلتەرا دەکرێت

وەرزش

13/11/2018‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژی پێنج شەممە دەنگدان بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی بۆ خولی ئینگلتەرا لە وەرزی داهاتوەوە ئەنجام دەدرێت.


رۆژنامەى تایمزی بەریتیانی ئاشکرایکردوە "یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا پێیوایە تەکنەلۆجیای لێدانەوەى ڤیدیۆیی بوە بە شتێکی پێویست".


ڕۆژنامەی تایمزی ئاماژەی بەوەشداوە "یەکێتییەکە بریاریداوە رۆژی پێنج شەممە کۆبونەوەیەک بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ڤیدیۆی لە وەرزی داهاتوەوە رێکبخەن".


رۆژنامەى تایمز ئەوەشی وتوە "لەو کۆبونەوەیەدا بریاری کۆتایی لەسەر بەکارهێنان یان بەکارنەهێنانی ڤار دەکرێت لە وەرزی داهاتوەوە".


سیستمی لێدانەوەى تەکنەلۆجیای ڤیدیۆی لەم وەرزەدا لە ئیسپانیا و ئیتالیا و ئەڵمانیا بەکاردەهێنرێت و پێشتریش لە مۆندیالی 2018ی روسیا بۆ یەکەمجار بەکارهێنراو سیستمەکە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا.

هـ ـ ر