میسی بەچەكێكی نوێ-وە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئامادە دەبێت

وەرزش

14/11/2018‌ 740 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئامادەیە، كە لە 24 ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە، كە میسی بۆ ئەو یارییە پێڵاوێكی نوێی بۆ دروست كراوە، كە رەنگەكەی هاوشێوەی درێسی یانەی بەرشەلۆنەیە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە پێڵاوەكە، بەشێوەیەكی تایبەت دروست كراوە، كە هاوكاری یاریزان دەكات، بەباشی تۆپەكانی ئاراستە بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە میسی ماوەی رابردوو پێكانی هەبوو، كە بەم دوایانە لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو گەڕاوەتەوە یاریگاكان.

هـ ـ ح