شارپرێس:
گفتوگۆی نێوان یانەی ریاڵ مەدریدو ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتالی شكستی هێناوە، بۆ ئەوەی ئەو راهێنەرە ئیتالییە پۆستی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەكە وەربگرێت.
بەپێی رۆژنامەی "ئێل پاێس"ی ئیسپانی، كۆنتی چەند مەرجێكی هەبووە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەكە، بۆیە هەردوولا لەگفتوگۆكانی نێوانیان شكستیان هێناوە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەنەبووە مەرجەكانی ئەو راهێنەرە ئیتالییە قبووڵ بكاتو لەبەرانبەر ئەوەشدا كۆنتی رەتیكردووەتەوە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مەدریدییەكە وەربگرێت.
مەرجەكانی كۆنتی ئەوە بووە 10 ملیۆن یۆرۆی وەك موچە پێبدرێت، هەروەها 5 یاریدەردەری بۆ دەستنیشانبكرێو دەستی كراوە بكرێت لەكڕینی یاریزانو قسەی كۆتایی لەبارەی كڕینی یاریزانان ئەو بیكات.
هـ ـ ح