شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لەتۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان لەژیانی وەرزشی، كە چواردە ساڵە یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەكات.
میسی ئێستا، كە تەمەنی 31 ساڵە بەردەوامە لەگۆڵ تۆماركردوونو ئێستاش چاوی لەسەر ئەوەیە، كە ژمارەیەكی پێوانەیی بیلی گەوهەری رەشی بەرازیلی بشكێنێت.
پیلی 643 گۆڵی لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی تۆماركردووە، ئەوەش لەساڵەكانی 1956-1974، لەگەڵ بردنەوەی 48 لەگەڵ ئەو یانەیە.
لەبەرانبەردا میسی 566 گۆڵی تۆماركردووەو بۆ گەیشتنی بەشمارەكەی بیلیش تەنیا پێویستی بە 77 گۆڵە، كە ئەوەش بۆ یاریزانە ئەرجەنتینییەكە قورس نییە.
میسی لەچەند رۆژی رابردوو پێش گێرد مۆلەری ئەڵمانی كەوت، كە 565 گۆڵی لەگەڵ یانەی بایەرن میونیخ لەساڵەكانی 1964-1979 تۆماركردبوو.
هـ ـ ح