گواردیۆلا پێنج یانە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی دەپاڵێوێت

وەرزش

14/11/2018‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، یانەكەی‌و چوار یانەی تری پاڵاوت بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی.

پیپ گواردسیۆ لەمیانی لێدوانێكی بۆ تتۆڕی Sky Sports رایگەیاند، هەریەكە لەیانەكانی مان سیی، لیڤەرپۆڵ، چیڵسی و ئارسناڵ، تۆتنهام كاندیدن بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی.

راهێنەركەی مان سیتی راشیگەیاند، راستە یانەی مان سیتی پێشەنگی خولی ئینگلیزی كردووە، بەڵام یاری زۆر لەبەردەم یانەكان ماوەو دەشێت لەداهاتوو گۆڕأنكاری لەریزبەندی خولی ئینگلیزی رووبدات.

یانەی مان سیتی بە 32 خاڵ پێشەنگی خولی ئینگلیزییەو بەدوای ئەویش یانەی لیڤەرپوڵ لە پلەی دووەم بە 30 خاڵ دێت‌و پلەی سێیەمیش بۆ یانەی چیڵسی-یە، كە 28 خاڵی هەیە.

هـ ـ ح