سودێكی چاوەڕواننەكراوی تەندروستی بۆ ئەو كەسانەی عاشقبوون

هەمەڕەنگ

14/11/2018‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی پزیشكی سوودێكی چاوەڕواننەكراوی تەندروستی دۆزیوەتەوە، كە تایبەتە بەو كەسانەی عاشقبوون.

بەپێی توێژینەوەكە، عاشقبوون سوودێكی زۆری تەندروستی هەیە، كە جێگری لەپەستانی خوێن دروست دەكات‌و هەستكردن بەنەخۆشی كەمدەكاتتەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، عاشقبوون كاریگەری لەسەر 12 ناوچەی مێشك دادەنێت‌و ئەو ناوچانە چالاك دەكات، ئەوەش هۆكارێكی بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن لەسەر مێشك.

توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، بەهۆی عاشقبوونەوە مادەیەكی كیمیایی لەجەستەی مرۆڤ دەردەدرێت، كە ناوی دۆبامین، كە مادەیەكی دژە ئۆكسانەو مرۆڤ لەدوودڵی‌و دڵە راوكێ‌ دووردەخاتەوە.

هـ ـ ح