شارپرێس:
بەپێی راپۆرتێكی دەزگای "WTTC" بۆ گەشتوگوزار، شاری كانكۆنی مەكیسكی زۆرترین گرنگی بەبواری گەشتیاری دەدات.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەو شارە 49.6% داهاتی بۆ بواری گەشتیاری خەرج دەكاتو زۆربەی دانیشتوانەكەشی لەبواری گەشتیاری كار دەكەن.
شاری كانكۆن لەساڵی 1972 گوندێكی ئاسایی بووە، كە دانیشتوانەكەی بەراوە ماسییەوە خەریك بوون، بەڵام ئێستا بووەتە شارێكی گەشتیاری بەناوبانگی جیهانی، كە زیاتر ئەمریكییەكان سەردانی دەكەن.
لەدوای ئەویش شاری مەراكشی مەغریبی لەپلەی دووەم دێت بۆ بواری گەشتیاری ، كە 30.2%ی داهاتەكەی بۆ بواری گەشتیاری خەرج دەكات، كە زیاتر فەرەنسییەكان سەردانی دەكەن.
شاری ماكاوی چینینش لەپلەی سێیەم دێتو لەسەدا 29.3% ی داهاتەكەی بۆ بواری گەشەی گەشتیاری خەرج دەكات، كە لەتەواوی جیهانەوە ساڵانە سەردانیكەرانی زۆرە.
لەدوای ئەو شارانەش شاری ئۆرلاندۆ ئەنتالیای توركیاش لەپلەی چوارەمو پێنجەم دێنو ساڵانە گەشتیارێكی زۆر سەردانی دەكەن.
هـ ـ ح