راســــتی دەنـــگۆكـــانی مــردنی ئـــەلیسا لـــــەدوبـــەی

هەمەڕەنگ

14/11/2018‌ 1159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەوادارانی ئەلیسای لوبنانی گورانیبێژی عەرەب تووشی دڵەراوكێ‌ بوون لەو دەگۆیانەی باسیان لەمردنی ناوبراو كرد لەدوبەی.

لەبەرانبەر ئەو دەنگۆیانە بەخێرایی ئەلیسا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی دایەوەو رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە هەمووی دوورن لەراستییەوە.

ئەلیسا هەروەها رایگەیاند، ئەو باشەو هیچ كێشەیەكی نییەو لەهیچ رووداوێكیش تووشی هیچ حاڵەێك نەبووە.

هەروەها ئەلیسا لەتۆڕێ‌ كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە لەدوبەیەو دڵنیایی داوە لەباشی سەلامەتی خۆی.

دەنگۆكان بەشێوەیەك بوون، كە ئەلیسا لەدوبەی ئیمارات تووشی رووداوی هاووچۆ بووەو بەهۆی ئەو رووداوەشەوە مردووە.

هـ ـ ح