وێنە.. عێراق جێپ-ە سەربازییەكانی زیندوودەكاتەوە

عیراق

14/11/2018‌ 1397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای عێراق، ئەو جێپ-ە سەربازییانەی زیندوودەكاتەوە، كە دروستكراوی روسیان‌و ئێستا لەكاركەوتوون.

جێپ-ەكان سەدەی رابردوو لەشاری ئۆلیانۆفسكی روسیا دروستكراون‌و بۆ سوپای عێراق كڕاون، بەڵام بەهۆی كۆنبوونیان زۆرینەیان لەكاركەوتوون.

ناوی راستی ئەو ئۆتۆمیلە "ئاو ئا زی-469"و دواتر ناوەكەی گۆڕا بۆ "ئاو ئا زی-3151"، كە سوپای عێراق لەزۆربەی شەڕەكان بەكاریهێناوە.

سوپای عێراق ئێستا دەستی بەهەڵمەتێكی فراوان كردووە بۆ ئەوەی تەواوی ئەو جێپ-انە نۆژەن بكاتەوەو بیانخاتەوە خزمەتی سەربازی، كە خاوەنی توانایەكی بەرزن.

لەگەڵ چاكردنەوەی ئەو ئۆتۆمبیلانە سوپای عێراق چەكێكیشی لەسەر دادەنێت، كە لەجۆری "دی شی كا"یەو بۆ ئەوەی لەشەڕەكاندا بەكاربهێنرێت.

هـ ـ ح