روسیا لەبەرهەمهێنانی نەوت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

جیهان

14/11/2018‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند، روسیا لە بەرهەمهێنانی نەوت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە.

رێكخراوەكە رایگەیاندووە، كە بەرهەمی روسیا لەئێستا 50 هەزاری رۆژانە زیادیكردووەو بەرهەمی گەیشتووەتە 11.6 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

رێكخراوەكە راشیگەیاندووە، روسیا لەساڵی 2018 رێژەی بەرهەمی دەگاتە 11.24 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەو لەساڵی داهاتووش ئەو رێژەیە زیاتر بەرز دەبێتەوە.

لەئێستادا بەرهەمی نەوتی روسیا لەچاو ساڵی رابردوو بەرێژەی 4.4% زیادیكردووە و ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە بۆ ئەو وڵاتە.

هـ ـ ح

بەپەلە