نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 4% دادەبەزێت

جیهان

14/11/2018‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لەنزمبوونەوەو بەرێژەی چوار لەسەدا نزمبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 2.64 دۆلار بەرێژەی 4.3% دابەزی‌و هەر بەرمیلێكی بە 57.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 2.96 دۆلار بەرێژەی 4.2% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.15 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمەو زیادبوونی بەرهەمی چەند وڵاتێكە بەتایبەتی ئەمریكا، كە ئەوە نائارامییەكی گەورەی لەبازاڕەكان دروست كردووە.

هـ ـ ح