عەبدولعەزیز بۆتفلیقە.. كاندیدێكی نەمرو هەمیشەیی لەجەزائیر

sharpress.net

881 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/11/2018‌

شار پرێس: حلمی رەسول رەزا
پاش راگەیاندنی حزیبی بەرەی رزگاریخوازی نیشتمانی دەسەڵاتدار لەجەزائیر بەكاندیدكردنەوەی عەبدولعەزیز بۆتفلیقە بۆ ویلایەتی پێنجەم، رۆژنامە عەرەبیەكان گرنگییەكی زۆریان بەم بابەتەدا. 

ئەمینداری گشتی حیزبیی دەسەڵاتدار جەمال ولید عەباس، لەبەرانبەر كوتلە پەرلەمانییەكەی خۆی لە ئەنجوومەنی گەلی نیشتمانی "پەرلەمان" رایگەیاند، حیزبەكەی هیچ كاندیدێكی جێگرەوەی لەهەڵبژاردە سەرۆكایەتییەكەی داهاتوو نییەو بژاردەی یەكەمیان سەرۆك بۆتەفلیقەیە.

بۆتەفلیقە، كە لە ساڵی 1999 ەوە لەو پۆستەدایە، لەساڵی 2013 توشوی نەخۆشی هات و نەیتوانی لەسەر پێیەكانی بڕوات، كەچی لەهەڵبژاردنەكانی 2014 خۆی كاندید كردو توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێ لە ویلایەتی چوارەمینیدا بۆ سەرۆكایەتی وڵاتەكەی.

قەناعەت ناگۆڕێت
سابر بلیدی لەرۆژنامەی "عەرەبی لەندەنی" ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بەرەی لایەنگرەكانی جەزائیر دەیانەوێت قەناعەت بە بۆچوونی گشتی بكەن بۆ رەزامەندی دەربڕین بۆ ویلایەتی پێنجەمی عەبدولعەزیز بۆتفلیقە، لەگەڵ ئەوەی دۆخی تەندروستی لەویلایەتی چوارەمدا بە نەرێنێ كشایەوە بەسەر وڵاتدا.

هەروەها لەرۆژنامەی "رای الیوم" ی لەندەنی، " قادە جلید" بەرگری لەبریاری حیزب دەكات بۆ كاندیدكردنەوەی بۆتەفلیقە و وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە "جەزائیرییەكان بۆچی دەیانەوێت بۆتەفلیقە لەسەر دەسەڵات بەردەوام بێت". 

ئەو دەڵێت: گۆرەپانی سیاسی لە جەزائیر " لەسەر ئاستی گوتاری سیاسی لێكنزیكبوونەوە هەیە لە نێوان حیزبە زۆرینە یەكگرتووەكان بەپرۆژەو ئامانجەكانیان لەگەڵ حیزبە بەرهەڵستكارە سیاسییە لێكترازاوەكان، كە لە نێوان خۆیاندا ململانێ دەكەن بۆ نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆن لە پێناو دانوستاندن لەگەڵ سیستەمی ئێستای دەسەڵات".

هەروەها دەڵێت: "راستە سەرۆك نەخۆشە و ئەدائی وەك پێشوو نییە ناگەڕێتەوە دۆخی جارانی‌، ئەو تەندروستییەی، كە لە پێناو نیشتماندا بەخشی و میللەتیش ئەمە باش دەزانێت‌و ئەوە لە یاد ناكات كێ رەمزو دروستكەری مێژووەكەی بووەو كێ لە خراپترین دۆخەكاندا لەگەڵیدا وەستاوە".

بەم قەناعەتە مەبدەئییەی جێگای گۆڕان نییە گەلی جەزائیر بە هێزەوە بەرەو مافی سیاسی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك بۆتەفلیقە هەنگاو دەنێت لە پێناو چارەنووس‌و چارەنوسی منداڵەكانی و لە پێناو جەزائیر و دوور لەلێبرالییەتی وەحشی گەری و دوور لە سوفستاییە نوێیەكان و بەرهەڵستكارە دونكیشوتییەكان.

كاندیدی نەمر
لەلای خۆیەوە پێگەی "الیوم 24" ی مەغربی وەها وەسفی بۆتەفلیقەی كرد، بەوەی ؛كاندیدێكی نەمرە"و بڵاویكردەوە، كە ئەو لەگەڵ ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی ئێستای بە تەواوەتی لەسەر كورسی بردە سەر لە نەخۆشخانەكانی ئەوروپا، ئێستاش دەیەوێن بەردەوام بێت لەسەر دەسەڵات.

هاوكات  "خیرالله خیرالله" لە " ەرەبی لەندەنی" دەپرسێت ، ئەگەر بۆتەفلیقە ناتوانیتَ بەهۆی كۆمەڵێ هۆكارەوە سوود لەئەزمەونی بومدین ببینێ، چی وای لێدەكات خۆی بخاتە ئەو تەڵەیەوەی لەبورقیبە تێی كەوت‌و كۆتایی بە موجاهدی گەورە هات؟ بەرێگایەك كە هەر ئەو كۆتایی پێهات.

هەروەها وتی: بورقیبە پێویست بوو "لەحەبلی سیاسەت بكشێتەوە پێش ئەوەی تەمەنی بڕوات‌و ببێتە دیلی ئافرەتەكانی كۆشك"، بەوەی رۆشتنی تەمەنی‌و نەمانی توانای وای لێكرد بریاری باشی پێنەدرێت و ببێتە هۆكارێك زەین عابدین بن عەلی كودەتای بەسەردا بكات، ئەوەشی وت: پێدەچێ بۆتەفلیقە لە ئێستادا لە هەمان ئەو دۆخەدا بێت، كە بۆرقیبەی تێدابوو.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved