كەركوك.. داعش هێرش دەكاتە سەر هێزە عێراقییەكان

عیراق

14/11/2018‌ 3829 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەكدارانی داعش لەدەوروبەری شاری كەركوك هێرشیان كردە سەر هێزە عێراقییەكان.

داعش بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەناوچەی پیشەسازی كەركوك هێرشیان كردە سەر هێزی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، بەهۆی هێرشەكەی چەكدارانی داعش رووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان هەردوولا دروست بووەو ماوەی سەعاتێك بەردەوامی هەبووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە بەهۆی فراوانی هێرشەكەی چەكدارانی داعش، هێزەكانی پۆلیس داوای هاوكارییان كردووەو هێزە عێراقییەكان بەهانایانەوە چوون‌و چەكدارەكانی داعشیان راوناوە.

بەهۆی بەردەوامی پێكدادانەكان، تائێستا زیانەكانی پێكدادانەكە نەزانراوەو هێزە عێراقییەكانیش ئێستا لەناوچەكە دەستیان بەهەڵمەتێكی پشكینین كردووە.

هـ ـ ح