خالید شوانی كاندیدە.. وەزارەتی داد بۆ یەكێتی یەكلادەكرێتەوە

عیراق

14/11/2018‌ 1080 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، رێككەوتنێك لەماڵی كوردی هەیە، بۆ ئەوەی پۆستی وەزارەتی داد لەكابینەی عادل عەبدولمەهدی بدرێتە یەكێتی نیشتمانی.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، یەكێتی نیشتمانی بۆ ئەو پۆستە سوورە لەسەر كاندیدكردنی خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی حیزبەكە، كە پێشتر پارتی رێگربوو لەوەرگرتنی ئەو پۆستە بۆ یەكێتی.

پێشتر وا دانرابوو، كە پۆستی وەزارەتی داد بدرێت بەكەمینەكان، كە ماوەیەكە یەكێتی نیشتمانی هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەدات.

هەروەها سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە لەناو ماڵی سوننەش جۆرێك رێككەوتن هەیە، بۆ ئەوەی سەلیم جبوری سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق پۆستی وەزارەتی بەرگری وەربگرێت.

هـ ـ ح