شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كاریگه‌ریی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی بازرگانییه‌وه ده‌بێت.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، داوای له‌واشنتۆن كرد هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق له‌به‌شێك له سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ببه‌خشێت، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی، به‌وپێه‌ی هه‌رێم به‌شێكه له‌عێراق، ئه‌وانیش پابه‌ندن به سزاكانی سه‌ر ئێران.
دزه‌یی وتیشی:"سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كاریگه‌ریی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی بازرگانییه‌وه ده‌بێت، بۆیه هیوادارین پێداویستییه ڕۆژانه‌یی‌و گرنگه‌كانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی سزاكاندا نه‌بن".
ڕ . ج