شارپرێس:
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ ورده‌كاریی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش بڵاوكرده‌وه، كه به‌رپرسه له به‌دیلگرتنی 21 پێشمه‌رگه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌بو حه‌مزه كوردیی كه والی كه‌ركوك بووه، دانی به‌وه‌دا ناوه به‌رپرس بووه له به‌دیلگرتنی 21 ئه‌فسه‌ر‌و پێشمه‌رگه، پاشان وێنه‌گرتنی ئه‌و پێشمه‌رگانه.
ئه‌بو حه‌مزه كوردیی ده‌شڵێت، ئه‌و پێشمه‌رگانه دواتر براونه‌ته شاری موسڵ، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌و به‌رپرسه‌ی داعش به‌رده‌وامه.
ڕ . ج