شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی نزیك بوو له‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید وه‌ربگرێت، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌یان له‌وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كه‌ی دورخسته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، دیارترین هۆكاره‌كانی وه‌رنه‌گرتنی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید له‌لایه‌ن كۆنتیه‌وه، داواكردنی موچه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆ بوو، كه پێشتر ڕاهێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و یانه‌یه هه‌شت ملیۆن یۆرۆ موچه‌ی ساڵانه‌یان بووه.
هاوكات كۆنتی بیرۆكه‌ی كڕینی چه‌ند یاریزانێكی بۆ ڕیاڵ مه‌درید هه‌بووه، كه یانه‌كه له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌دا نه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆنتی داوایكردوه تیمی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه له پێنج یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئیداره‌ی ڕیاڵ مه‌درید مه‌رجێكی قورس بووه.
ڕ . ج