شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باڵیۆزێكی نوێی وڵاته‌كه له عێراق داده‌نێت، كه له‌ڕابردوودا ئه‌و باڵیۆزه له یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ میلیشیا حوسییه‌كانی نزیك له ئێران له ململانێیه‌كی تونددا بوو، ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌مان ئه‌زموون له عێراق دووباره بكاته‌وه.
ماتیۆ توله‌ر كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه وه‌ك باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌ستنیشانكرا، به‌ڕای چاودێران ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی ئێرانه له عێراق، چونكه توله‌ر له‌ڕابردوودا ئه‌زموونی ململانێی له‌گه‌ڵ ئێران‌و میلیشیاكانی نزیك له‌و وڵاته هه‌بووه.
میدیای ئه‌مریكی به گرنگییه‌وه له‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ بۆ دانانی باڵیۆزێكی نوێ له عێراق ده‌ڕوانێت، بۆئه‌وه‌ی عێراق ناچار به په‌سه‌ندكردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران بكات، هاوكات ئامانجێكی دیكه‌ی تره‌مپ له دانانی توله‌ر، بۆ لاوازكردنی حه‌شدی شه‌عبیه هاوشێوه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن‌و دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسه له عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید-ی قه‌ته‌ری كردوه، ماتیۆ تۆله‌ر به "باڵیۆزی جه‌نگیی" ناوده‌بات‌و ده‌ڵێت:"كه‌سایه‌تیه سیاسییه باڵاكانی عێراق به‌باشی ئه‌م باڵیۆزه نوێیه ده‌ناسن، چونكه له‌پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه تۆله‌ر به‌شداریی له‌زۆر دۆسیه‌ی هه‌ستیاری عێراق هه‌بووه‌و به نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئێران هه‌ژمارده‌كرێت".
ڕ. ج