شارپرێس:
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، دۆخی ئابووری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نمونەی ئێران و ئاسیای ناوەڕاستی خستووەتە بەرباس، پێشبینی دابەزینی کەرتی ئابووریی ئێران دهكات.
لەبەشێکی ئەو ڕاپۆرتەدا، هەڵاوسانی ئێران لهڕووی ئابوورییهوه لە ساڵی ٢٠١٨دا کە نزیکەی مانگ و نیوێک بۆ کۆتایی به ٦.٢٩%پێشبینی کردووە و ئەم ژمارەیەش بۆ ساڵی ٢٠١٩ به ٣٤% مەزندە کردووە.
سندوقی دراویی نێودهوڵهتی هەروەها پێشبینی ئەوەی کردووە، گەشەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئێران لەمساڵدا دهگاته خوار ١.٥% و لە ساڵی داهاتوودا بۆ ٣.٦% دادهبهزێت.
ئیسحاقی جیهانگیری جێگری حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران، لەبارەی ئەگەری کەمبوونەوەی توندی کڕینی خەڵک لەساڵی داهاتوودا هۆشداریدا و وتی،"لە قۆناغی جێبەجێکردنی سزا نوێیەکاندا، مەترسی بێکاری و کەمبوونەوەی هێزی کڕین، ههڕهشه لهئێرانیهكان دهكات".
ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیدا لهبهشی سزاكانی ئهمریكای بۆسهر ئێران، پێشبینی ئەوی کردووە کە سزاکان بە ئەگەرێک بەرهەم و هەناردەکردنی نەوتی ئێرانی بەشێوازێکی چاوەڕوانکراو بۆ لانیکەم دوو ساڵیی داهاتوو کەم دەکاتەوە.
ڕ . ج