سوپای تورکیا تۆپ‌بارانی ناوچەی سیدەکانی کرد

کوردستان

14/11/2018‌ 312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری شارۆچكەی سیدەكان رایگەیاندوە "بۆ ماوەی 45 خولەك توركیا تۆپبارانی چەند گوندێكی سنوورەكەیانی كردووە".

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەكان راگەیاندوە "کاژێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14-11-2018 ، توركیا تۆپبارانی شاخی دێل ‌و سنووری گوندەكانی خەلیفان، سیران، شێلكان ‌و بڵەسەنانی كرد. تۆپبارانەکە 45 خولەكی خایاندووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی ‌و مادەی نەبوو".

بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەكان ئاماژەی بەوەشداوە "كاژێر 8:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی پەكەكە لە شاخی دێل هێرشیانكردە سەر سەربازگەی (قەرەقۆڵ) كە سەربازگەیەكی سوپای توركیایە لەو شاخە و تۆپبارانەكە لە وەڵامی ئەو  هێرشەی پەكەكە دا بووە".

هـ ـ ر