خولێکی دیکەی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەڕێوەچو

کوردستان

14/11/2018‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای تورکیا جارێکی دیکە هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپەی دادگاییکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە خولێکی دیکەی دادگایی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەی بەڕێوەبرد.

‫سەڵاحەدین دەمیرتاش لە گرتووخانەی ئەدیرنەوە لە رێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری لە دانیشتنەکەی دادگای کرد بە سەدان پارێزەری خۆبەخش ئامادەی دادگاکردنکەی بوون.

لەبەر ئەوەی لە میدیاكان دووری بخەنەوە، دادگاكانی توركیا بە شێوازێكی تایبەتی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکە دەكەن لە رێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە یان لەناو زیندانەكەدا دادگایی دەكرێت.

دادگاکەش بەبێ بڕیار کۆتایی هات و هیچ بڕیارێکی تایبەت دەرنەچو.

 

ڤیدیۆی ناو دادگایی ئیدرنە..

هـ ـ ر