پۆلیسی هەولێر: باوکێک کوڕەکەی کوشت

کوردستان

14/11/2018‌ 454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەوتەی وته‌بێژی پۆلیسی هەولێر، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، باوکێک به‌ ده‌ستڕێژی گولە‌ كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌، بكوژەكەش دەستگیرکرا.

شەوی ڕابردوو باوکێك به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كوڕەکەى برینداركردووە، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بكوژەكە پێشینەی كوشتنی هەبووە و بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە زینداندا بووە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند "لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر، باوکێك به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كوڕەکەى بریندار ده‌كات، دوای گه‌یاندنی به‌ نەخۆشخانە، كوڕەكە گیان له‌ده‌ستده‌دات".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوەکە كراوه‌ته‌وه‌، ناشزانرێت هۆکاری كوشتنی ئه‌و كوڕه‌ له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ چی بووه".

بەپێى زانیارییەکان كوڕه‌ كوژراوەكە ناوی 'م . س'، بكوژه‌كه‌ش پێشتر پێشینه‌ی كوشتنی هه‌بووه‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك زیندانییكراوە، بەپێی لیدوانی بەڕێوبەری پۆلیسی هەولیر-یش بکوژەکە دەستگیرکراوە


هـ ـ ر