هیگواین بۆ دوو یارى راگیرا

وەرزش

14/11/2018‌ 145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆنزالۆ هیگواینى ئەرجەنتینى بەهۆى کارتە سورەکەى بەرامبەر یۆڤانتۆس بۆ دوو یارى راگیرا.

لیژنەى سزادان لە یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا بۆ دوو یارى سزاى راگرتنى بەسەر گۆنزالۆ هیگواینى هێرشبەرى یانەى ئەى سى میلان دەرکرد، ئەمەش بەهۆى وەرگرتنى کارتى سور لە یارى یانەکەى بەرامبەر یانەى یۆڤانتۆسى پێشووى لە هەفتەى ١٢ى خولى پلە یەکى ئیتاڵیادا.

رۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هیگواین لە دوو یارى داهاتووى میلان بەرامبەر لازیۆ لە ٢٥ى مانگ و بەرامبەر پارما لە دووى مانگى داهاتوو بێبەش دەبێت.


هەر لەو یارییەدا، هیگواین لە خولەکى ٤١دا لێدانێکى سزاى لەدەستدا، کە دواتر یانەکەى بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر توشى شکست هات.


هـ ـ ر