پاریس سان‌جێرمان توشی کێشەیەکی گەورە دەبێت لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

وەرزش

14/11/2018‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەى پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەژێر هەرەشەى کرانە دەرەوەیە لە چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە گەر سەلمێنرا نایاسایی لە یاساکانی یاریی پارەى خاوێن کردوە.


رۆژنامەى لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە "یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بریاریداوە پێداچونەوە بۆ سەرجەم گرێبەستەکانی یانەکە بکات و چاودێری سپۆنسەرەکانیشی دەکات".


ڕۆژنامەی لیکیپی ئاماژەى بەوەشداوە "گەر دەرکەوت نارونی لە کڕین و فرۆشتنەکانیدا هەیە یاخود بەشێوەی نایاسایی پارەى لە کرینی یاریزان بەکار هێناوە ئەوا لە چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە دوردەخرێتەوە".


رۆژنامەى لیکیب باسیشی لەوە کردوە "یوفا چاودێری هەردوو گرێبەستی نەیمار و مباپی دەکات و هەست دەکات نایاسایی تیاکراوە".


هـ ـ ر