ریاڵ مەدرید یەکەم گرێبەستى زستانەى ئەنجامدا

وەرزش

14/11/2018‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ریاڵ مەدرید بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستى لەگەڵ پالاسیۆسى ئەرجەنتینى یاریزانى ریڤەر پلێت ئەنجامدا.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکانى ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە " هەردوو یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى و ریڤەر پلێتى ئەرجەنتینى گەیشتوونەتە رێککەوتنى کۆتایى لەسەر گواستنەوەى ئیسیکوێل پالاسیۆس بۆ یانە مەدریدیەکە لە ماوەى گواستنەوەى زستانەى داهاتوودا".

رۆژنامەى مارکا ئاماژەى بەوە کردووە "ریاڵ مەدرید گرێبەستەکەى لەگەڵ بەرپرسانى ریڤەر پلێت یەکلاکردووەتەوە و راگەیاندنیشى لە دواى یارى گەڕانەوەى جامى لیبەرتادۆرێسى نێوان ریڤەر پلێت و بۆکا جۆنیۆرزى هاونیشتیمانیدا دەبێت، کە ٢٤ى مانگ ئەنجام دەدرێت".

رۆژنامەکە ئەوەشی وتوە "بڕى گرێبەستەکەى پالاسیۆسى ٢٠ ساڵ لەگەڵ یانەى شاهانە ٢٠ ملیۆن یۆرۆیە تا ساڵى ٢٠٢٤".

هـ ـ ر