جەعفەر ئیمینیکی: لەشەش مانگی داهاتو قەیرانی دارایی کۆتایی دێت

کوردستان

14/11/2018‌ 650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەێنێت "پێشبینیش ده‌كات كه‌ له‌ شه‌ش مانگی داهاتودا قه‌یرانی دارایی به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی بێت".


ئەمڕۆ چوارشەممە  جه‌عفه‌ر ئێمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان رایگه‌یاندوه‌”ئەركی خولی پێنجەمی پەرلەمان قورس دەبێت، بەڵام من دڵنیام ئەو بارودۆخە سەخت و پڕ قەیرانەی خولی چوارەم پێیدا تێپەڕی، خولی پێنجەم پێیدا تێناپەڕێت، لە خولی چوارەم زۆر سەركەوتوتر دەبن.”

جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئاماژەی بەوەداوە "پێشبینی دەکەم لەماوەی پێنج تا شه‌ش مانگی داهاتودا، قەیرانی دارایی بە تەواوەتی كۆتایی بێت و بارودۆخی دارایی كوردستان بگەڕێتەوە پێش كاتی دروستبونی قەیرانەكە".

ئه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئەوەشی وتوە ”ئەوەی لەم پڕۆژه‌ی چاكسازیی كارگێڕیی هاتوە كۆی چاكسازیی بنەڕەتی لە هەیكەلی ئیداریی حكومەت لەخۆی دەگرێت، چۆن وەزارەتەكان كەم دەكرێنەوە و تێكەڵی یەكتری دەكرێن، ئەمانە هەموی پێویستیان بەوەیە، کە یاسایان بۆ دەربكرێت، وای دەبینم كە خولی ئەم جارەی پەرلەمان پشتگیری لەم پڕۆژەیە دەكات و سەركەوتوانە پشتگیری هەوڵەكانی حكومەت دەكات”.


هـ ـ ر