زیانەكانی خەنە بۆ پرچ

هەمەڕەنگ

14/11/2018‌ 4872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەنە، بابەتێكی جوانكارییە و ژنان بۆ رەنگكردنی قژ و دەستیان بەكاریدەهێنن، تەنانەت پیاوانیش بەتایبەتی مووریدی تەریقەتەكان وەكو پیرۆزییەك ریشیانی پێی رەنگ دەكەن.

خەنە ژمارەیەك زیانی بۆ پرچ هەیە و دەكرێ لەم خالانە كۆبكرێنەوە
یەكەم: زەحمەتە خەنە لە پرچ بكرێتەوە، چونكە بە تەواوەتی پرچ دادەپۆشێ و ناتوانرێ لێبكرێتەوە مەگەر بە گەشەكردنی پرچ نەبێت.
دووەم: خەنە رەنگێكی نا ئاسایی بە پرچ دەبەخشێ
سێیەم: لە پاش خەنە تێگرتن ناتوانرێ پرچ بۆیاغی ئاسایی بكرێت، بە شێوەیەك ئەو مادە كیمیاویەی لە بۆیاغدا هەیە ناتوانێ رەنگی پرچ بگۆڕێ تاكو پێنج مانگ دوای خەنە تێگرتنەكە بەلای كەمەوە.
چوارەم: خەنە دەبیتە مایەی وشك كردنەوەی پرچ، بەتایبەت ئەو پرچەی جۆرەكەی ئاساییە، بۆیە پێویستە رۆژانە پرچ شێدار بكرێت ئەگەر بێت و لە خەنە بگیرێت، باشتریش وایە زەیتی تایبەت بەكاربهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە.
•پێنجەم:خەنە تێگرتن دەبێتە مایەی پێست تیكچوونی سەر و هەندێ نەخۆشی تری پێست، ئەمە جگە لەوەی دەبیتە مایەی وەرینی.
گرنگترین سودەكانیشی بریتین لە :
یەكەم: چارەسەری كڕێشێك و پێستی سەر پاكدەكاتەوە لە جۆرەها میكرۆب
دووەم:چارەسەرە بۆ لاواز بوونی تاڵەكانی پرچ .
سێیەم:لە رەگەوە پرۆتین بە پرچ دەبەخشێ و بەهێزی دەكات، و وا لە پرچ دەكات بە روالەت جوان و ناسك دەربكەوێ.
چوارەم: پرچ شێدار دەكات و بە شێوەیەكی سروشتی دەری دەخات.
پێنجەم:پرچ لە تیشكی خۆر دەپارێزێ، بەجۆرێك پرچ دادەپۆشێ لە شێوەی چینێك لە پرۆتین و وا دەكات لە تیشكی سەروی بەنەفسەجی بیپارێزێ
شەشەم:تێگرتنی خەنە بە شێوەیەكی سروشتی بۆیاغی پرچ دەكات و دەبێتە ماەی شاردنەوەی تاڵە سپیەكانی.
ه.م