چی روودەدات كاتێك پەرداخێك لە خواردنەوە گازییەكان بخۆینەوە؟

هەمەڕەنگ

14/11/2018‌ 638 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
توێژینەوەیەكی زانستی نوێ دەریخستووە كە ئاوە‌ گازییەكان "هەڵچووەكان"  هەر وەك "خواردنەوە گازییەكان" كێشی لەش زیاد دەكەن ، چونكە دەوڵەمەندە بە شەكر و ئا‌رەزووی خواردن زیاد دەكات و هۆكاریشە بۆ زۆرخۆری.
 
نابێت ئەوەشمان بیرچێت كە ئەو ئاوانە "گازی كاربۆن" ی تێدایە كە ئاستی ڕێژەی گیریلین (هۆڕمۆنی برسییەتی) بۆ "شەش ئەوەندە" بەرزدەكاتەوە، لە دەرئەنجامی ئەمەش، خواردنی زیاتر دەخۆین و یەكەی گەرمی زیاترمان دەست دەكەوێت، لەمەشەوە و بە تێپەڕبوونی كات، چەندەها كلیۆ گۆشتی زیاتر و زیاتر لە جەستەماندا كەڵەكە دەبن.

ئەو كلیۆ گۆشتانەی لە دەرئەنجامی بەكارهێنانی ئەو "ئاوە گازی"یانەوە زیاد دەبن، لەسەر شێوەی چەند تۆپەڵەیەكی چەوری لە دەروی جگەردا كۆدەبنەوە، بەمەش ئەگەری تووشبوونمان بە چەندەها نەخۆشی جۆراوجۆر زیاد دەكات.

ئاوە گازییەكان ((هەڵچووەكان)) كە پێشیان دەوترێت "ئاوی سۆدە" ئەو ئاوانەن كە لەژیر فشاردا "گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنیان تێدا توێندراوەتەوە"، ئەمەش وا دەكات ئاوەكە‌ هەڵچێت و بڵقی بچوك بكات.

پزیشكان رێنمایی دەدەن لە ئاوە گازییەكان دوركەوینەوە و لە بری ئەوە ئاوی ئاسایی  بەكاربێنین كە خاڵییە لە هەموو زەرەر و زیانێك.
ه.م