ئەرژەنتین بەبێ مێسی رووبەڕووی مەكسیك دەبێتەوە

وەرزش

14/11/2018‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەبێ لیۆنێل میسی، ئەستێرەی یانەكە ئامادەكارییەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی مەكسیك دەستپێكرد.

رۆژی هەینی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەكسیك دەبێتەوە، بەڵام پێناچێت چەند ئەستێرەیەكی تانگۆ یاری بكەن.

ئەرژەنتین بۆ یارییەكە بەرامبەر بە مەكسیك هەریەكە لە لیۆنێل میسی، سێرخیۆ ئاگوێریۆ، گۆنزالۆ هیگواین و ئانخێل دیماریای بانگهێشت نەكردووە، بەڵام چەند پشت بە تواناكانی چەند یاریزانێكی لاوی هەڵبژاردەكە دەبەستێت.
ه.م