یاری نێوان ریال مەدرید و ڤیاڕیال دواخرا

وەرزش

14/11/2018‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا بەدواخستنی یاری نێوان ریال مەدرید و ڤیاڕیال، بەهۆی بەشداریكردنی یانەی ریال مەدرید لە جامی جیهانی یانەكان.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا خشتەی یارییەكانی 21 و 22 و 23ی خولی ئیسپانی بڵاوكردەوە، بەڵام یاری نێوان ریال مەدرید و ڤیاریاڵی تێدا بەدی ناكرێت، كە بڕیاربوو لە هەفتەی 17یەمدا بەیەك بگەن.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە یارییەكەی نێوان ئەو دوو یانە ئیسپانییە لە ناوخۆی وڵاتەكە بۆ سێی مانگی یەكی ساڵی ئایندە دوابخات، ئەوەش بەهۆی بەشداریكردنی یانەی ریال مەدرید لە جامی جیهانی یانەكان.
ه.م