شارپرێس:
شەڕی تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ لەنێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دروست بووە.
شەڕەكەی كریستیانۆی یاریزانی یۆڤانتۆسو میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەم چەند هەفتەی دوایی داهاتوو گەرمتر دەبێت، بەتایبەتی پێش كۆتایی ساڵی 2018.
لەئێستادا میسی 40 گۆڵی لەساڵی 2018 تۆماركردووەو رۆناڵدۆش 37 گۆڵ، كە ئەوە ركابەرییەكەی نێوانیان زیاتر قورس دەكات، بەو پێیەی لەچەند هەفتەی داهاتوو گۆڵكاریان یەكلادەبێتەوە.
رۆناڵدۆ 9 یاری لەبەردەم ماوە لەساڵی 2018و میسیش هەشت یاری، كە ئەو یارییانە گۆڵكاری ئەمساڵ لەنێوان ئەو دوو یاریزانە یەكلادەكاتەوە.
هـ ـ ح