بەرپرسێكی كورد ئاشكرایدەكات
گروپێكی "مافیایی گەورە" نەوت لەعێراق دەدزن‌و رەوانەی ئێران‌و توركیای دەكەن

عیراق

15/11/2018‌ 826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق، باس لەگروپێكی مافیایی دەكات، كە نەوت "دەدزن"

رێزان شێخ دلێر لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەو گروپە گورپێكی "مافیایی گەورەن"‌و نەوت لەعێراق "دەدزن"‌و رەوانەی توركیاو ئێرانی دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو گروپە مافییانە سەر بە حیزبەكان‌و بەرپرسانی حكومین، كە بەشێوەی رۆژانە لەبیرە نەوتەكانی عێراق نەوت دەدزن‌و هەناردەی ئێران‌و توركیای دەكەن.

رێزان شێخ دلێر داوای هەڵوێستی حكومەتی عێراقی لەو بارەوە كردووەو رایگەیاندووە، پێویستە رێگری بكات لەو هەڵمەتی دزینە لەبیرە نەوتییەكان.

هـ ـ ح